فلكەی زه‌عیم، لە ماوەیەكی كەمدا بەهۆی ڕووداوێكی مێژوویییەوە بووە یەكێك لە شوێنه دیاره‌كانی هه‌ولێرێ و هێشتا دوای تێپەڕینی ٦٦ ساڵ، ئەو شوێنە بەو ناوەوە دەناسرێتەوە.
كه‌ریم شێخ عەلی كەسایەتیی بەتەمەنی هەولێرێ، باسی دروستبوونی ئه‌و فلكه‌یه و ناونانەكەی بۆ (گڵكەند) دەگێڕێتەوە و ده‌ڵێت ”جاران بەو فلكەیەی ئێستەی لای شیڕاتۆنی ده‌گۆترا فلكه‌ی زه‌عیم، ساری په‌نجا و نۆ چه‌ند شه‌خسیه‌ته‌كی شیوعیی هه‌ولێرێ وه‌كی عه‌نته‌ر و فایه‌ق نادر و شێخه شه‌ل و نافع یونس پاره‌یان له عاله‌مێ خڕ كرده‌وه، هه‌بوو نیو دیناری دا هه‌بوو زیاتر، له خۆشه‌ویستیی عه‌بدولكه‌ریم قاسم هه‌یكه‌لەكی ویان له مسی دروست كرد كه مه‌تره‌ك برندتر دەبوو، لەو فلكەیەیان دانا“.
كه‌ریم شێخ عه‌لی كە ساڵی ١٩٣٣ له گه‌ڕه‌كی عاره‌بانی هه‌ولێر له‌دایك بووه، ئێستە هیچ یەكێك لە هاوڕێ و هاوته‌مه‌نه‌كانی له ژیاندا نه‌ماون، هاوشێوەی کەشکۆڵێک، کتێبێکی نەنووسراو، هه‌نگاو به‌هه‌نگاوی فراوانبوونی شاری هه‌ولێری له بیر ماوه، چیڕۆكی زۆربەی شوێن و كه‌سایه‌تییه ناوداره‌كانی ناوەڕاستەكانی سەدەی بیستەمی هه‌ولێرێ دەزانێت.
ئەو لە درێژەی باسكردنی فلكەی زەعیم، ڕۆژی پەردەلادانەكە دەگێڕێتەوە و دەڵێت ”بێجگه له موته‌سه‌ڕیف و كاربه‌ده‌سته‌كانی هەولێرێ، خه‌ركه‌كی زۆری لێ بوو، ئه‌منیش چووبووم، ناوی زه‌عیمیش له‌وه‌ی هاتبوو كه وه‌ختی عه‌بدولكه‌ریم قاسم ئینقیلابی كرد، پله‌كه‌ی زه‌عیم بوو له وه‌زاره‌تی دیفاع، كه ئێستە پێی ده‌گۆترێ عه‌مید، ئه‌و هه‌یكه‌له هه‌تا ساری شێت و سێ له‌وێ مابوو، وه‌ختی به‌عس هاتنه سه‌ر حوكم، لایان دا“.
عەبدولکەریم قاسم ئەفسەر و یەکێک لە سیاسییەکانی عێراقە کە ڕۆڵی هەبوو لە کودەتاکەی تەمووزی ١٩٥٨ و بووە هۆی کوشتنی مەلیکی عێراق و کۆتاییهێنان بەسەردەمی پاشایەتی.

وێنەیەكی كۆنی قەڵات كە ساڵی ١٩١٠ گیراوە، ناوی وێنەگرەكە نەزاندراوە