قەڵات كە لەسەر لووتکەی تەپۆڵکەیەکی دەوروبەری ٣٠ مەتر بەرز دایە، بۆ سەتان ساڵ دانیشتوان و فەرمانڕەوایەکانی كێشەی دابینكردنی ئاویان هەبووە، تا بەر لە ٢٧٠٠ ساڵ، سەنحاریبی پاشای ئاشووری وێڕای سەرپێچیی جوگرافیا بكات، بە نەخشێكی ئەندازەییی سەرسامكەر، كە بووە یەكێك لە سەرنجڕاكێشترین و كۆنترین سیستەمەكانی هایدرۆلیكی لە جیهاندا، لە بەستۆڕەوە ئاوی بۆ قەڵات ڕ‌اكێشا.
سه‌نحاریب (٧٠٥ - ٦٨١ پ. ز) شانی دایه بەر ئه‌ركێكی گه‌وره و گران، دابینكردنی ئاو بۆ شاره گه‌وره‌كانی باكوری میزۆپۆتامیا، له نێویاندا هه‌ولێر.
كێشه سروشتییه‌كه
زێی به‌ستۆڕه بهباكوری هه‌ولێردا ده‌ڕوات و له ئاستی قه‌ڵات نزمتره. له ڕووی میكانیكییه‌وه نه‌ده‌توانرا ئاو به‌رز بكرێته‌وه (له‌و سه‌رده‌مه‌دا ترومپا نه‌بوو)، تاكه چاره‌سه‌ر سوود وه‌رگرتن بوو له لێژیی سروشتی له سه‌رچاوه‌ی تری ئاوه‌وه و گواستنه‌وه‌ی به‌ڕێڕه‌وێكی دوورودرێژدا.
سیستەمی ئه‌ندازه‌ییی پڕۆژه‌ی سه‌نحاریب
پڕۆژه‌كه پشتی بەچه‌ندین ته‌كنیك ده‌به‌ست، هه‌ندێكیان له‌و ڕۆژگاره‌دا شۆڕش بوون، لەوانەش جۆگه‌له ته‌خت یاخود كراوه‌كان (Open Channels)، كە جۆگه‌له‌كه له سه‌رچاوه بڵنده‌كانی باكوری هه‌ولێر له دامێنی چیاكانی كوردستانه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات، كه ئاستی ئاو تێیاندا له قه‌ڵات به‌رزتره، بهلێژیی (سلۆپ)ێكی به وردی دیاریكراو دێته خواره‌وه تا به ناوچه‌ی به‌ستۆڕه‌دا تێ ده‌په‌ڕێت، له‌وێوه ڕه‌وتی خۆی به‌ره‌و قه‌ڵات ته‌واو ده‌كات. ده‌بوو به وردی حیساب بۆ لێژیی بكرێت تا ئاوه‌كه به‌بێ پچڕان ڕێچكه ببه‌ستێت.
هەروەها كارێز، تونێله‌كانی ژێر زه‌وی، له كاتی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی خاكی سه‌خت یان به‌رزاییدا، ئه‌ندازیاره‌كان بیری له دوای یه‌كیان به‌شێوه‌ی ستوونی لێ ده‌دا. پاشان ئه‌و بیرانه له ڕێی تونێلی ئاسۆیییه‌وه به‌یه‌ك ده‌گه‌یه‌نران و ئاوه‌كه له‌ژێر زه‌ویدا ده‌ڕۆیشت تا ده‌گه‌یشته چه‌ند خاڵێكی نزیك له قه‌ڵات. ئه‌م ته‌كنیكه له‌و (Qanat)ە ده‌چێت كه پاشتر له ئێران به‌كار هات، به‌ڵام ئاشوورییه‌كان له یه‌كه‌مین ئه‌و كه‌سانه بوون دایان هێنا.
ئه‌مبار و ژێرزه‌مینی ئاوی له‌ناو قه‌ڵاتدا، پاش گه‌یشتنی ئاو به دامێنی گرده‌كه، ئاوه‌كه له‌ناو ئه‌مباری به‌ردین یان قوڕیندا ئه‌مبار ده‌كرا. پاشان له ڕێی چه‌ند تونێلێكی ناوخۆیییه‌وه به‌رز ده‌كرایه‌وه تا ده‌گه‌یشته ژێر زه‌مین یان ئه‌و حه‌وزانه‌ی بۆ دابینكردنی ئاو بۆ دانیشتوان دروست كرابوون. هه‌ندێك سه‌رچاوه ئاماژه بەبوونی ئه‌مبار له‌ژێر زه‌ویدا ده‌كه‌ن، كه شوێنه‌واره‌كانیان له ناوجه‌رگه‌ی قه‌ڵاتدا بوون به ژێره‌وه.
هەروەها دروستكردنی قه‌نته‌ره (Aqueducts)، سه‌نحاریب یه‌كه‌م كه‌س بوو قه‌نته‌ره‌ی به‌ردینی داهێنا (وه‌ك قه‌نته‌ره‌ی جرون له نزیكی نه‌ینه‌وا). پێ ده‌چێت قه‌نته‌ره‌ی بچووكتری بۆ گواستنه‌وه‌ی ئاو له چه‌م و دۆڵه‌كانی نزیكی هه‌ولێردا به‌كار هێنابێت.
بلیمه‌تیی ئه‌ندازه‌ییی سهنحاریبیش لە لایەكی دیكە، كە دوای پڕۆژەی ئاوی هەولێر، ڕووی له نه‌ینه‌واش كرد و تۆڕێك جۆگه‌له‌ی به‌درێژیی نزیكه‌ی ٥٠ كم جێبه‌جێ كرد. ئەو پڕۆژەیەش به‌یه‌كێك له مه‌زنترین ده‌ستكه‌وته هایدرۆلیكییەكان له مێژووی ڕۆژهه‌ڵاتی نزیكی كۆندا داده‌نرێت.
گرینگیی پڕۆژهكەی سەنحاریب بۆ هه‌ولێر
ئاوی خواردنه‌وه‌ی بۆ دانیشتوانی قه‌ڵات دابین كرد. هەروەها بۆ ئاودانی باخ و بێستانهكانی ده‌وروبه‌ری قەڵات سوودی لێ وەرگیرا. پێگه و گرینگیی هه‌ولێری وه‌ك شارێكی ستراتیژی و شارستانی له ناوجه‌رگه‌ی ئیمپراتۆریه‌تی ئاشووریشدا به‌هێز كرد.
دابه‌شكردنی ئاو به‌سه‌ر دانیشتوانی قەڵاتدا
لێكۆڵینه‌وه له پڕۆژه‌كه‌ی سه‌نحاریب ده‌ری ده‌خات بلیمه‌تیی ئه‌ندازه‌ی ئاشووری ته‌نها له سوود وه‌رگرتنێكی خۆوهكییانه له سه‌رچاوه سروشتییه‌كاندا نه‌بوو، به‌ڵكو سیستەمێكی ته‌واو بوو، جۆگه‌له ته‌خته‌كان، تونێلی ژێر زه‌وی، قه‌نته‌ره و ئه‌مباره‌كانی پێكه‌وه له‌خۆ ده‌گرت.
ئه‌م پڕۆژه‌یه یه‌كێك بوو له هۆیه‌كانی گه‌شانه‌وه‌ی مێژووییی هه‌ولێر و ده‌یسه‌لمێنێت شارستانێتیی میزۆپۆتامیا له داهێنانی چاره‌سه‌ره ئاوییه بهردهوامهكاندا پێش خه‌ڵكانی تر كه‌وتووه.