بەڵگەنامەی داوای دامەزراندنی قۆڵچییەكانی هەولێر
بەڵگەنامەی داوای دامەزراندنی قۆڵچییەكانی هەولێر

بەپێی دوو بەڵگەنامەی فەرمی كە مێژووەكەیان بۆ ساڵی ١٩٣١ دەگەڕێتەوە، پشکێنەری ئیداریی لیوای هەولێر و کەرکووک داوای دامەزراندنی ژمارەیەك قۆڵچیی كردووە. نووسراوێكیان لە بارەی دامەزراندنی قۆڵچییەکە لە سنووری قەزای ڕانیە لە لیوای هەولێر، ئیمزای ئینگلیزێكی لەسەرە بە ناوی ویلیام، پشکێنەری ئیداریی لیوای هەولێر و کەرکووک لە ٢٤/١٢/١٩٣١ بۆ بریکاری موتەسەڕیفی لیوای هەولێری ناردووە.
ویلیام لە نووسراوەکەدا، باسی لەوە کردووە كە کەسێک بە ناوی مەلا عەلی ڕایاتی چووەتە لای و پێی گوتووە، مەلا ئەسعەد ئەفەندیی برای ڕەزامەندیی هەیە بۆ دامەزراندنی وەک قۆڵچی و ”منیش لاریم نییە ئەگەر قایمقامیەتی ڕانیە کەسی لەکارلادراوی هەیە، لەو باوەڕە دام ئێوەش ڕەزامەندی بدەن کە جێی ئەو لەکار لادراوە بەو شێوەیە پڕ بکرێتەوە“. كاتی خۆی قۆڵچی بەوانە دەگوترا كە وەك چاودێر بۆ كۆكردنەوەی باج دەنێردرانە لای جووتیار و كاسبكاران، ئێستەش هەندێك لەو بنەماڵانە پاشناوی قۆڵچییان پێوە ماوە. لە نووسراوێکی دیکەدا، ناوی ژمارەیەک کەس وەک قۆڵچی و شوێنی دەستبەکاربوونیان نووسراوە، کە بریتین لە:
- نووری عەلی، هەولێر
- جەلال مەجید بەگ، هەولێر
- محەمەد ساڵح، شەقڵاوە
- محەمەد ڕەشید، قوشتەپە
- حاجی عەبدایە، مەخموور
- عەبدولکەریم عەلی، مەخموور
- عەلی مەجید، مەخموور
- شاکر عارف، گوێڕ
- سەلمان ئەفەندی، ڕواندز
- محەمەد ئەفەندی مستەفا، ڕواندز
- محەمەد ئەفەندی ئەمین، باتاس
- ئەمین مەلا ئیبراهیم، باڵەک
- عەبدولڕەحمان قادر، مێرگەسۆر
- نوورەدین وەهاب، برادۆست
- …. ئەفەندی، ڕانیە
- ساڵح قادر، ڕانیە
- غەریب حەکیم، ناودەشت
- ڕەفیق حەسەن، خیاران
- حاجی شێخ نامدین، کۆیە
- حاجی حەوێز بەگ، کۆیە
- ئەسعەد حاجی محیەدین، تەقتەق


X
Copyright ©2024 gilkend.com. All rights reserved