لە ناوەڕاستی شێستەكانی سەتەی ڕابردوودا یەكەم دەرمانخانەی هەولێر لە شه‌قامێكی قه‌ره‌باڵغی نزیك قه‌ڵات كرایەوە، كە تا ئێستە لە شوێنی خۆی ماوە و لە لایەن كچ و كوڕانی خاوەنیەوە بەڕێوە دەبرێت.
ده‌رمانخانه‌ی هه‌ولێر كە جاران (سەیدەلیه ئەربیل)ی پێ دەگۆترا، له شه‌قامی باته‌یە، خاوەنەكەی پزیشكێكی كریستیانی به‌غدایی بوو، بەفەرمی یەكەم مۆڵه‌تی كردنەوەی ده‌رمانخانه‌ی هاوچەرخی لە حكوومەتی ئەو كات وه‌ر‌گرت.
بۆ ماوەی چەند ساڵێك ده‌رمانی تەواوی نه‌خۆشه‌كانی هه‌ولێر لە‌و ده‌رمانخانه‌ی پزیشكە بەغدایییەكە دابین دەكرا، تا له سه‌ره‌تای حه‌فتاكان، دكتۆر نزار شاكر كە پزیشكێكی هەولێری بوو، ده‌رمانخانه‌كەی به بڕی دوو هه‌زار دیناری عێراقی لە‌و پزیشكە بەغدایییە كڕییەوە.
دكتۆر عه‌بدوڵڵا نزار پسپۆڕی نه‌شته‌رگه‌ریی گشتی (ته‌مه‌ن ٤٦ ساڵ)، كوڕی گه‌وره‌ی دكتۆر نزارە و مێژووی یەكەم ده‌رمانخانه‌ی شار بۆ (گڵكه‌ند) ده‌گێرێته‌وه و باس لە مۆڵه‌تی ده‌رمانخانه‌كەیان دەكات كە به‌پێی یاسای سه‌ندیكای ئەو كات مۆڵەتی ژمارە یەكی هەبووە، بەڵام ژماره‌ی مۆڵه‌ت به‌پێی ساڵی ده‌رچوونی خاوه‌نه‌كه‌ی لە زانكۆ بووە، بۆیه چه‌ند ساڵێك دواتر، پزیشكێكی عه‌ره‌بی دیكە هاتووەتە هه‌ولێر و ده‌رمانخانه‌یه‌كی كردووەتەوە، به‌پێی بڕوانامه‌كه‌ی ساڵی ده‌رچوونی پێش دكتۆر نزار بووە، بۆیه مۆڵەتی ژماره (١) لە‌و دەرمانخانە وەرگیراوەتەوە و ژماره (٢)ی پێ دراوە، به‌ڵام هەر دێرینترین ده‌رمانخانه‌ی هه‌ولێرە.
بۆ هاورده‌كردنی ده‌رمان له‌و سه‌رده‌مه‌دا، ده‌زگەیه‌ك هه‌بووە تایبه‌ت به‌دابه‌شكردنی ده‌رمان له‌سه‌ر ئاستی عێراق، ڕێژه و نرخی ده‌رمانه‌كان دیاریكراو بووە، واتا حه‌بێك له ده‌رمانخانه‌ی هه‌ولێر هه‌مان نرخی هه‌بوو له‌گه‌ڵ ده‌رمانخانه‌یه‌كی به‌غدا و پارێزگەكانی دیكەی عێراق، هه‌روه‌ها به‌شێك له ده‌رمانه‌كان به‌رهه‌می ناوخۆی عێراق بوون، به‌شێكیشی له ده‌رەوە‌ی وڵات هاورده ده‌كران، بۆیه هه‌ر ده‌رمانخانه‌یه‌ك پشكی خۆی هه‌بوو، نه‌خۆش ناچار نه‌بوو بۆ كڕینی ده‌رمان له شارێكه‌وه بچێت بۆ شارێكی دیكە، دكتۆر عه‌بدوڵڵا ده‌ڵێت ”ئه‌و كات دوو ڕاچێته‌ی دكتۆر هه‌بوو، سۆر و سپی، سۆره‌كه مه‌وادی هۆشبه‌ر بوو لۆ نه‌خۆشییه‌كانی نه‌فسی، یه‌ك جار ده‌درایه نه‌خۆشی، سجله‌ك هه‌بوو ناوی نه‌خۆش و جۆری ده‌رمانه‌كه‌ی لێ تۆمار ده‌كرا، لۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو كه‌س ده‌ستی به‌و جۆره ده‌رمانانه نه‌گات، سپییه‌كه‌ش لۆ ده‌رمانی ئاسایی بوو.“
ئەو پزیشكە ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك له ده‌رمانخانه‌ی هه‌ولێر هاوكاری باوكی بووه، ئاماژه به‌ناوی ده‌رمانخانه‌كه ده‌كات كه سه‌ره‌تا بە (سەیدەلیه ئەربیل) ناوی دەركرد بوو، دواتر به‌بڕیارێكی پارێزگاری هه‌ولێر ناوی كوردی دیاری كرا بۆ دوكان و بازاڕ، بۆیه ناوه‌كه‌یان گۆڕی بۆ ده‌رمانخانه‌ی هه‌ولێر، دكتۆر نزار كە تا كۆتاییی ژیانی له كاركردن له ده‌رمانخانه‌كه به‌رده‌وام بووه، شوێنی قوتابیانی قۆناغی چواری به‌شی ده‌رمانسازیشی دەكردەوە بۆ ڕاهێنانی هاوینه، هەروەها هاوكاریی به‌شێك له پزیشكەكانیشی كردووه له كردنه‌وه‌ی ده‌رمانخانه‌ی نوێ له هه‌ولێر و شاره‌كانی دیكە. دكتۆر عه‌بدوڵڵا كه ده‌یان چیڕۆك و بیره‌وه‌ریی له‌نێو ده‌رمانخانه‌كه‌ی باوكی هه‌یه، ده‌ڵێت ”له هه‌شتاكان بێجگه له ده‌رمان، لە سەیدەلیەكان ئەعشابیش هه‌بوو، لە وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ڕێگەپێدراو بوو“. دكتۆر نزار ساڵی ١٩٤٨ له هه‌ولێر له‌دایك بوو، ساڵی (١٩٦٩ – ١٩٧٠) به‌شی ده‌رمانسازیی له كۆلێژی پزیشكیی زانكۆی به‌غدا ته‌واو كردووە، خاوه‌نی سێ كچ و سێ كوڕه، هەموویان له بواری پزیشكیدا كار ده‌كه‌ن، دكتۆر نزار ساڵی ٢٠٢٠ به‌هۆی تووشبوون به‌كۆڕۆنا كۆچی دواییی كرد.