فەرمانبەرێکی هەولێری دەزگە ئەمنییەکانی بابل سەرقاڵ دەکات
فەرمانبەرێکی هەولێری دەزگە ئەمنییەکانی بابل سەرقاڵ دەکات
February 25, 2026

بەپێی بەڵگەنامەیەكی فەرمی، دەزگە ئەمنییەکانی شاری حیللە سەر بەپارێزگەی بابل، بەهۆی گواستنەوەی فەرمانبەرێكی هەولێرەوە، سەرقاڵ دەبن و لە نزیكەوە چاودێریی دەکەن.
نووسراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی لیوای حیللە، کە لە ٣/٩/١٩٦١ بۆ یاریدەدەری پۆلیسی حیللە نێردراوە، داوا کراوە بەوردی چاودێریی عومەر فەرهادی فەرمانبەر بەناونیشانی نووسەر لە شارەوانیی حیللە بكرێت، دوای ئەوەی بەهۆی بیری كوردایەتییەوە لە هەولێر دوور خرابووەوە.
پۆلیسی لیوای حیللە بە پشتبەستن بەنووسراوێکی موتەسەڕیفییەتی لیوای هەولێر، داوای چاودێریکردنی عومەر فەرهادی کردووە، چونکە وەک موتەسەڕیفییەتی لیوای هەولێر پێی ڕاگەیاندوون، عومەر فەرهادی خاوەن بیروباوەڕی تێکدەرانەیە.
هەمان ڕۆژ، موتەسەڕیفی لیوای حیللە داوای لە بەڕێوەبەرایەتیی ئەمنیی حیللە کردووە چاودێریی جموجۆڵەکانی عومەر فەرهادی بکەن، سەرباری ئەوەی لە سەرۆکایەتی شارەوانیی حیللەوە، داوا کراوە فەرهادی لە دیوانی موتەسەریفییە ئامادە بێت، بۆ ئەوەی لێپێچینەوەی لەگەڵ بكەن.


X
Copyright ©2024 gilkend.com. All rights reserved