ڕژێمی عێراق لە ئافرەتانی ڕواندز دەکۆڵێتەوە
ڕژێمی عێراق لە ئافرەتانی ڕواندز دەکۆڵێتەوە

بەپێی نووسراوێكی فەرمیی ڕژێمی عێراق، دامودەزگە ئەمنییەکان لێکۆڵینەوەیان لە ئافرەتانی کوردستان كردووە لەسەر هاوكاریكردنی شۆڕشی ئەیلوول.
ڕۆژی ٦/١٢/١٩٦٥، بەڕێوەبەرایەتیی ئەمنیی لیوای هەولێر نووسراوێکی نهێنیی بۆ موتەسەڕیفی لیوای هەولێر ناردووە، باسی جموجۆڵی پێشمەرگەکانی شۆڕشی ئەیلوول لە سنووری ڕواندز دەکات.
لە خاڵێکی نووسراوەکەدا، ئاماژە بەهاوكاریكردنی ئافرەتان بۆ شۆڕشی ئەیلوول کراوە، زانیارییان پێ گەیشتووە چەند ئافرەتێكی ڕواندز دەچنە ناو گوندە ڕزگاربووەکان و هاوکاریی دارایی کۆکراوە لە ڕێکخستنەکانی ناو شارەوە دەگەیەننە سەرکردایەتیی شۆڕش.
موتەسەڕیفی لیوای هەولێر لەسەر نووسراوەکەی بەڕێوەبەرایەتیی ئەمنیی لیوای هەولێر، تێبینییەکی نووسیوە و داوا دەكات بە تایبەت لێکۆڵینەوە لەو خاڵەدا بکەن کە باس لە گەیاندنی پارە و هاوکاریی دارایی لە ڕێی ئافرەتانەوە بۆ شۆڕش.


X
Copyright ©2024 gilkend.com. All rights reserved