بەڕێوەبەری ناحیەیەکی پارێزگەی هەولێر، بەهۆی هاوکاریکرنی شۆڕشی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستان، دەستگیر دەکرێت و دۆسیەكەی دەنێردرێتە بەغدا.
بەپێی نووسراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی لیوای هەولێر، کە لە ڕۆژی ١٣/١٢/١٩٦١ دەرچووە، کەیسی دەستگیرکردنی محەمەد سدیق تاهیر، بەڕێوەبەری ناحیەی باڵەک، ئاراستەی دەستەی لێکۆڵینەوەی تایبەت لە بەغدا کراوە.
بەڕێوەبەری پۆلیسی لیوای هەولێر لە نووسراوە ”نهێنی“یەکەیدا، داوای کردووە دەستەکە ئەو دۆسیەیە وەربگرێت و لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکەش ئاگەدار بکرێتەوە.