كانه‌بى ئه‌سعه‌د حه‌مه‌ده‌مین (زاینه‌ى ١٩٣٢)، فه‌ڕاشى قوتابخانه‌ى باداوه‌ى سه‌ره‌تاییی كچان بوو، پێشتر نیشته‌ى گوندى بانه قه‌ڵات بوو، به درێژاییی مامۆستایه‌تیم له‌و قوتابخانه‌یه، له مانگى شه‌شى ١٩٨٩ تا مانگى ده‌ى ١٩٩١، كانه‌بى گوندەناسه‌ى دێى خۆیان و ده‌وروبەره‌كه‌ى و شاره‌زاى هه‌موو بواره‌كانى كورده‌واری بوو، من به‌پێى ده‌رفه‌ت و گه‌ڕان و كۆكردنه‌وه، لێیەوە به هه‌ندێ زاراوچه‌ى فه‌رهه‌نگنه‌دیو به‌رهه‌مدار بووم، له هه‌ڵوه‌سته‌ى گوندەناسى، من قوتابیم و ئه‌وان مامۆستان.
به‌هاره ئاو: به بارانى زستان عه‌رد و هه‌رد زۆر ته‌ڕ ده‌بێ، به‌هارانیش به چه‌ند بارانه‌كى حێل، كه‌ونه كانییه‌ى هیشكبوو ده‌ژێته‌وه، جا ئاوى گه‌رمى لێ هه‌ڵده‌قووڵى، ئه‌مه به‌وانه ده‌ڵێین به‌هاره ئاو ـ به‌هاره‌كانى ـ ناڵێین بواره ئاو یان بواره‌كانى.
ته‌پونم: ته‌پ و نم ، عاسمان ورد ورد ده‌بارى، هه‌ر ئه‌وه‌تا فه‌رقى پێ ده‌كه‌ى، زستانان... به‌هاران (ته‌پونم) جار جاره هه‌یه و به ئاسته‌م هه‌ستى پێ ده‌كرێ.
چێڵى ٩ ددان: له كن خه‌ڵكى گوند چێڵى (حه‌فت) ددان په‌سند نییه، چێڵى (هه‌شت) ددان گونجاوه، چێڵى (نۆ) ددان زۆر باشه، چونكه له وانى دى، به شیرتره و تیرتره، هه‌روه‌ها چه‌ورتره و تامیشى خۆشتره.
حه‌ماره‌پۆ: پرسیارى (حه‌مباره سۆت)م لێ كرد، وتى ئه‌مه له گوندى (بانه‌قه‌رات) ده‌مانگۆ (حه‌ماره‌پۆ) به‌و قوماش و جلكه‌ى، كه خۆى ڕانه‌گرى و زوو بڕزێ.
خورێنى: له خورێنى، سبه‌ینێ تۆ له خه‌و هه‌ستى، چت نه‌خواردبى، دڵت له برسان ده‌خێورێته‌وه، هه‌یه پێش حه‌موو شت جغاره‌كى پێ ده‌كا.
خوناو، خوسار: ئه‌گه‌ر دونیا سامار بى، زستانان و به‌هاران، شه‌وان له عاسمانێ دێته خوارێ، پاش به‌یانى ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر عه‌ردوشت كه‌وتبى، نامینێ، ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر گیا و په‌لكان بى، تا وه‌خته‌كى زیاتر خۆى ڕاده‌گرى، خوناوى خڕ خڕه و ئاوه‌كه‌ى ساف سافه.. مامۆستا گۆتت خوسار، ئه‌وه له حه‌یران ده‌ڵێ: (... به هورده خوساره) ئه‌ویش هه‌ر خوناوه، هه‌ر نمه بارانه و نمه باران نییه.
خینى كیسه‌ڵ: خورشت له ده‌ستى هه‌نده ژن ده‌هات، خینى كیسه‌ڵى لێ ده‌ده‌ن چا ده‌بى، هه‌ر له ده‌وروبه‌رى خۆیان، ده‌چوون له ده‌و ئاوان، كیسه‌ڵه‌كیان ده‌هینا و به به‌ردى زوورگ قه‌پێلكه ڕه‌قه‌كه‌یان ده‌شكاند، خوێنه‌كه‌ى لێ ده‌گیرا.
دۆت: داك بدینه، دۆتكه بخوازه. مه‌عناى ته‌بیات و ڕه‌وشتى دایك ببینه، كیژه‌كه‌ى هه‌مان خوو و ڕه‌فتاره، ئه‌وجا به‌دڵنیایى بڕۆ داخوازیی كچه‌كه‌ى بكه.
داوى ڕاوى سوسكه: كلكى ماین و ئه‌سپى بۆره‌ى سپى، تاڵه مووى بۆ ڕاوكردنى سوسكه، ده‌كرێته قوڵفه، دوو ـ سێ داوه موو باده‌ده‌ن و له‌سه‌ر عه‌ردى دای ده‌نێن بۆ گرتنى (سوسكه نێره)، ئه‌وه بۆ كه‌ویش ده‌بى، داوه‌كه سپییه و نابیندرێ.
ڕه‌نگ و ناو: ئه‌وانه ناوه‌كانیان دوو به‌شه: كاكه ئه‌وجا ڕه‌نگه‌كه:
كاكه‌بۆر/كاكه‌ڕه‌ش. كاكه‌زه‌رد/ كاكه‌سۆر ـ سوور/كاكه‌شین/ ئه‌وانه هه‌نده ناوى به‌ڕاستینه، ئى كه‌سه‌كه‌یه و له ده‌فته‌ر نفوس نووسرایه، هه‌یه ناوه و له گوند واى پێ ده‌ڵێن، (كاكه) لۆ خۆشه‌ویستییه، هه‌یه پیسته‌ى ڕووى زه‌رده‌كى سپیپاته، ئه‌مه خزمه‌كمان هه‌یه ناوى خۆى محه‌مه‌ده، وه‌كى بلووزى له‌به‌رت، من له شارى بیستیتم، ده‌سته‌ى براده‌رانى خۆى به كاكه‌سپى بانگیان كردییه گێم لێ نه‌بووه، له گوندى نه‌بوو، خه‌ریكى ئیشى خۆیانن له‌به‌ر تیشكى هه‌تاوى هاوین ڕه‌نگیان ته‌رخ ده‌بوو.
سه‌گه‌ناز: عیلله‌ت و ده‌ردێكى سه‌گانه، وه‌كى سیل و سه‌ڕه‌تانه، خۆ برین نییه تا له‌سه‌ر قه‌لبى دیار بى، وه‌ك جاران سه‌گه‌كه هه‌ڵپه و بزۆزی نه‌ما، ڕۆژ به ڕۆژ له كورتى ده‌دا و تا له ئاخیرى سكه‌ت ده‌بى.
شایی: له گوندى منداڵه‌كى هه‌راش بووم، گۆرانییه‌كى شاییم گوێ لێ بوو ده‌یگۆ: خواردنمان چییه، گه‌زۆى له داران...... خواردنمان چییه، مێوژى عه‌تاران.
شێخ و فه‌قێ: ئه‌وانه دوو برا بوون، دختۆرى قه‌دیمه بوون، مه‌نتكن، كۆچه‌رن له گوندى (بانه قه‌رات)ن، كه له دایره‌ى حوكمه‌ت ناوى (بانه قه‌ڵات)ه، زه‌لامه‌كیان هێنا كنى، خوێن له گه‌رووى فڕكه‌ى ده‌كرد، گۆتیان به (١٠ دینار) چای كه‌نه‌وه، به (فه‌قێ حوسێن)یان گۆت، ئه‌ویش له نه‌خۆشه‌كه نزیك بووەوه، لێی نۆڕى و گوتى به من چا ناكرێ، برام مام شێخ له من دختۆرتره چای ده‌كاته‌وه، فه‌قێ حوسێن گوتى ها منیش له حسێبى خۆم (١٠) دیناره‌كه‌ى ده‌ده‌م.
مام شێخ داواى كرد هه‌نگوینى بۆ بێنن، له‌گه بیبه‌رى تیژ ئى ته‌ڕ و ئى وشككراى، تێکه‌ڵى كردن و دوو جه‌م داى به‌نه‌خۆشه‌كه، خینه‌كه‌ى ڕاوه‌ستا. ٣١/١٢/١٩٨٩.
شیندروو: شین دروو، گیایه ده‌یدروون و سواره سواره دای ده‌نێن، تا هیشك و نیوه هیشك ده‌بى، پاشان له وه‌ختى پێویستى، هه‌ندێكى لێ ده‌ردێنن بۆ خۆراكى ئاژه‌ڵ.
قڕژاڵ و ...: به قڕژاڵیان وت: كوه به دوو سه‌ره ده‌ڕۆى، وتى: جاحێڵییه و لێم دێ!
كانیی ژنان: له حه‌موو گونده‌كى كوردستان، كانیی پیاوان هه‌یه و كانیی ژنانیش هه‌یه، ئی ژنان قه‌رەباڵغتره، ئى وانه لۆ خۆشووشتنه و كۆڵكردنه و جلك شووشتنه و هه‌نده جار هیربار خاوێن كردنه، ئه‌گه‌ر باران نه‌بى، له‌وێ له‌سه‌ر په‌رژین و به‌ردان، شۆردراو هه‌ڵی دێخن، هه‌نده ژن وه‌ختى ده‌چنه سه‌ركانى، منداڵیش لەگه‌ڵ خۆیان ده‌به‌ن:
كوڕیژگۆكى سێ ـ چوار ساڵى ده‌به‌ن، ئه‌گه‌ر خزمایه‌تییان هه‌بى چاوپۆشیی لێ ده‌كه‌ن.
گڕاو: هه‌ڵقووڵاوێكه ده‌رماناوییه، بۆ عیلاجى خورشت یه‌كاویه‌كه، زیاتر پیاو تووشى خوریكه ده‌بى، ژن نه‌مزانییه هه‌شبى، له گوند پێیان عه‌یبه ئاشكرا بكرێ، له‌وانه‌یه پیاوه‌كه‌ى به وسكتى قه‌یاسه‌ك گڕاوى بۆى بینته ماڵى خۆى. تاڵاوه بۆ خواردنه‌وه‌ى مرۆڤ كه‌س نایخواته‌وه، حه‌یوانیش ئه‌گه‌ر زۆر تێنى قیچه‌كى لێ بخوات.
گورگه‌زێ: بارانى گورگه‌زێ ئه‌وه‌یه: به‌هاران هه‌تاو له ده‌رێیه و باران ده‌بارێ، ئه‌مه ده‌مانگۆ وه‌عده‌یتى گورگ ده‌زێ، جحێڵ هه‌بوو ده‌یویست بچته كونه گورگ، ئى ئختیار ده‌یانگۆ: به فه‌رخاتى ماڵى ده‌بى، به‌س كه گه‌وره بوو هه‌ڵده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر ڕه‌سه‌نى خۆى و مه‌ڕه‌ك داده‌بڕى و هه‌ندێكى لێ ده‌خوا و به‌ره‌و هه‌ڕه‌ت و مه‌ڕه‌ت به‌ره‌و لانه‌ى خۆى غار ده‌دات.
گوگه: منداڵى دوو ساڵه، شه‌و له لانكێ بى، یان ده‌یه‌وێ بچته ده‌رێ، داكى ده‌ڵێ (گوگه) هات تا بترسێ و بێ بنوى، یان نه‌چته حه‌وشه‌ى ماڵ، گوگه‌ش له‌گه‌ڵ گورگیتى، شوان و مه‌ڕ لێى ده‌ترسن.
گوێدرێژ: له كوردستان هیچ حه‌یوانه‌ك نییه، گێیه‌كه‌ى له ئى كه‌ر درێژتر بى، بۆیێ ناویان لێ ناوه (گوێدرێژ)، جۆرێكى بزنه عاره‌بى هه‌یه، گوێى درێژه، به‌س وه‌ك كه‌ر قوت نییه، ئى كه‌ر له‌سه‌رى شین بووه.
گێركه: مێرووله‌ى زه‌ركۆكه‌ى هورد هورده، ڕه‌نگى مه‌یله‌و قاوه‌یییه، سپیاتیشى هه‌یه.
هۆر: خانییه له قه‌راغ گونده، هه‌نده‌ك زۆر نێزیكه و له پاڵ خانیی ساحێبه‌كه‌یتى یان له‌ناو خانییه و ناوبڕه جودایان ده‌كا، حه‌موو جۆره‌ك چه‌ندى هه‌بى، له‌و هۆره‌ی ده‌حه‌وێنته‌وه: له (مه‌ڕ، بزن، چێڵ، كه‌ر، هێستر) شارستانى و مامۆستاى وه‌كى نگۆ ده‌ڵێن: هۆڵ.
هووله‌هووله: كۆمه‌ڵێك ده‌روێش له ته‌كیه‌ى خۆیان هووله‌هوول ده‌كه‌ن حاڵ ده‌گرن و زیكری خواى ده‌كه‌ن و، به‌ده‌نگى بیستراو ده‌ڵێن: هوو هوو. هوولاندى، ماناى هوو و هاوارى پاڕانه‌وه له خوا و پێغه‌مبه‌ر ده‌كا.
وه‌ردێنه: نه‌خۆشییه تووشى منداڵ ده‌بێ، چاوه‌كه‌ى ئه‌ستوور ده‌بى و سۆر هه‌ڵده‌گه‌ڕێ. پێڵوى وه‌ردێنه گرتوو ورده‌گه‌ڕێنن، مێرووله لۆقه‌ى پێوه ده‌نێن بیگه‌زى، خینى لێ دێ و پاشان چاوه‌كه‌ى چا ده‌بى.
................................
ئه‌مه: ئێمه.
به‌ردى زوورگ: به‌رده خڕه‌ى ناو به‌ست گه‌وره‌یه (دیاره)، هه‌روا بچووك و ورده‌كه‌ى ئه‌م جۆره به‌رده (چه‌گڵ)ى پێ ده‌ڵێن.
ته‌رخ ده‌بوو: ته‌ڵخ ده‌بوو، ڕه‌نگى تۆخ ده‌بوو.
حه‌ماره پۆ: حه‌مباره پۆ ـ عه‌مباره پۆ.
چێل: چێڵ.
شین بووه: ڕسكاوه.
زه‌ركۆكه: زه‌ردئاماڵ.
سكه‌ت ده‌بى: ده‌تۆپى، ده‌مرى.
قه‌لبى: له‌شى.
قه‌یاسه‌ك: ئه‌ندازه‌یه‌ك.
له كورتى دا: ورده ورده ده‌بنسا (لاواز) ده‌بوو.
له‌گه: كورتكراوه‌ى له‌گه‌ڵ ـ ه.
لۆقه: لۆق درێژ.
وه‌عده‌یتى: كاتى زایینه‌یتى.
وه‌كى نگۆ (وه‌كینگۆ): وه‌ك ئێوه.
تێبینیى نووسه‌ر:
ـ له هه‌نده جێى هه‌مان ده‌ق (وتى و گوتى و ستاندارد و میللى) به‌كار هاتووه، ئێمه‌ش ده‌سكاریمان نه‌كردووه و چۆن بیستراوه وا نووسراوه.
ـ تكایه هه‌ر كه‌سێ بۆ نووسینى خۆى، زانیاری له‌م وتاره وه‌رگرێ، ئاماژه به(گڵكه‌ند)ى سه‌رچاوه بدات.