كچان و كوڕانی عەنکاوە لە خانەی مامۆستایان وەرناگیرێن
كچان و كوڕانی عەنکاوە لە خانەی مامۆستایان وەرناگیرێن
August 06, 2026

بەڵگەنامەیەكی شێستەكانی سەتەی ڕابردوو ئاشكرای دەكات، ژمارەیەک قوتابیی كچ و كوڕی ناحیەی عەنکاوەی ئەوسا و چەند ناوچەیەکی دیکە، داوای وەرگیران و خوێندنیان لە خانەی مامۆستایانی هەولێر ڕەت كراوەتەوە.
بەپێی نووسراوێکی فەرماندەییی سوپای عێراق (حەرەس قەومی)، کە ڕۆژی ٩/١٠/١٩٦٣ بۆ موتەسەڕیفیەتی لیوای هەولێر نێردراوە، ژمارەیەک کچ و کوڕی قوتابی کە داوای بەردەوامیدان بەخوێندنیان لە هەردوو خانەی مامۆستایانی کوڕان و کچان کردووە، داواکارییەکەیان ڕەت کراوەتەوە.
بەپێی بەڵگەنامەکە، كە لەلایەن عەدنان تکریتی فەرماندەی حەرەس قەومی لە هەولێر ئیمزا کراوە، هۆکاری ڕەتکردنەوەی داواکاریی ئەو قوتابیانە كە ١٠ کچ و ٢٦ کوڕ بوون، ئەوە بووە كە لەلایەن دامودەزگەکانی ڕژێمی حوکمڕانیی عێراق بە (نەویستراو بۆ درێژەدان بە خوێندن لە خانەی مامۆستایان) دانراون.

ناوی قوتابییە کوڕەکان
نەریمان پیرباڵ، هەولێر/ بازاڕی بەقالەکان.
جەمال عەباس ئەسعەد، هەولێر.
سەعدوڵڵا حوسێن فەرەجوڵڵا، هەولێر/ تەعجیل.
شێرزاد حەیدەر شکور، هەولێر/ گەڕەکی عارەبان.
مەهدی ڕەشید، هەولێر.
عەزیز عەمانوئێل، عەنکاوە.
لوقمە هورمز حەکیم، عەنکاوە.
عەزیز سڵێوە عەسکەر، عەنکاوە.
پۆڵس تۆما برادۆستی، عەنکاوە.
جان فەرەنسی، عەنکاوە.
سڵێوە مەجید یوسف، عەنکاوە.
سەباح جۆنی، عەنکاوە.
حیکمەت ئەلیاس یەناتی، عەنکاوە.
محەمەد زاهیر ئیبراهیم، کۆیە.
لوقمان مەلا حەمید، کۆیە.
کەریم ساڵح، کۆیە.
محەمەد زاهید ئیبراهیم، کۆیە.
نەوزاد شێخ تاهیر، کۆیە.
ئازاد بیلال بەهائەدین، کۆیە.
ئەنوەر قادر مەولوود، ڕواندز.
ئیبراهیم ئیسماعیل، ڕواندز.
کەمال محەمەد حاقس، ڕواندز.
محەمەد عەبدولڕەحمان، ڕواندز.
زەینەل عومەر عەبدوڵڵا، هەولێر/ گەڕەکی مستەوفی.
ئەحمەد حاجی محەمەد، هەولێر/ گەڕەکی عارەبان.
عەزیز عەبدولقادر، هەولێر/ بە پاکانەی مامۆستا مەسعود عەبدولقادر.

ناوی قوتابییە کچەکان
شوکریە عیسا، عەنکاوە، کچی نائیب عەریفێکی خانەنشین.
بەدریە تاهیر، کچی عەریفێکی خانەنشینی پۆلیس.
فائیقە یونس، هەولێر، کچی پیاوێکی ئەترەقچی.
گەلاوێژ حەمید، هەولێر.
حەمدیە محەمەد ئەمین، کۆیە.
بێریڤان عەبدوڵڵا، کچی مامۆستایەکی دەرکراو.
نەسرین حەوێز، کۆیە.
گەلاوێژ محەمەد، هەولێر.
نەجیبە نەجمەدین، کۆیە. کچی نەجمەدین بەرزنجیی سەرمایەدارە.
ئەدیبە نەجمەدین، کۆیە. کچی نەجمەدین بەرزنجیی سەرمایەدارە.


X
Copyright ©2024 gilkend.com. All rights reserved