بەیادی پەیکەرسازێکی کۆن
بەیادی پەیکەرسازێکی کۆن

ساڵی ١٩٧٧، پۆلی شەش بووم لە ئامادەییی کوردستان، ڕۆژێک مامۆستایەکم بینی وا لە حەوشی پشتەوە خەریکی ئەسکەلەدانانە، یەک دوو ڕۆژی نەبرد کە دەستی بەدروستکردنی پەیکەرێک کرد، یەکەم جار بوو ببینم وا مامۆستایەک خەریکی پەیکەرسازییە، لە پشووەکان بەدیاریەوە ڕادەوەستام، ئەو کاتە کەم زانیارییەکم دەربارەی هونەری پەیکەرسازی هەبوو، وای لێ هات متووی ئەو مامۆستایە بووم، دوای دەوام دەچوومە لای، دەیزانی مەیلی ئەدەب و هونەرم هەیە، زۆر هانی دەدام و زۆر شتی لێ فێر بووم.
ئامادەییم تەواو کرد و لە پەیمانگەی مامۆستایان وەرگیرام، ڕۆژێک چوومە سەردانی مامۆستا، دیار نەبوو، لە مامۆستایەکم پرسی، گوتی نایناسم، چوومە لای پەیکەرەکەوە، دەبینم بە نایلۆن داپۆشراوە. دوای ئەوەی بوومە مامۆستا و لە هەولێر دوور کەوتمەوە، مەراقم بوو بزانم ئەو مامۆستایە لە کوێیە، دوای سۆراغ زانیم خەڵکی زاخۆیە و پەیکەرسازێکی زۆر داهێنەرە، پیاوانی بەعس داوایان لێ کردبوو دیواربەندیان بۆ دروست بکات ئەویش ملی نەدابوو، بۆ شوێنێکی دوور نەفییان کردبوو.
خواوڕاستان، ژمارەی تەلەفۆنی کچەکەی ئەو مامۆستایەم دەست کەوت، خاتوو ئاڤان قەدری حەیران ئەو زانیارییانەی بۆ ناردم، زۆر سوپاسی دەکەم.

ژیانناما مامۆستا و پەیکەرساز
(قەدری حەیران عەبدوڵڵا)
- ئێک ژ بنەمالا دێرینێن زاخو بنەمالا (نەسیم).
- مامۆستا و پەیکەساز ل سالا ١٩٣٤ هاتییە سەر دونیایێ و ل سالا ٢٠٠٧ چوویە بەر دلۆڤانیا خودێ.
- جوانترین کارێ خەڵکی حەژێ دکر ئەو بوو دەمێ لسەر داهاتێ خو پشتەڤانیا قوتابیان دکر بو تەمامکرنا خواندنا خویا قوتابخانێ و پەیمانگەه و زانکویان.
- ل سالا ١٩٥٦ ژ پەیمانگەها هونەرێن جوان ل بەغدا دەرچوویە.
- ل سالا ١٩٥٨ ل باژێڕێ بەغدا ب دیتنا بارزانیێ نەمر شاد بوو.
ل سالا ١٩٦٠ ژبەر خەبات و تێکۆشانا وی ژبو کوردستانێ، هاتییە دیرخستن ژ کارێ وی یێ مامۆستایی بو گوندێ بەعاج.
- هاتە زیندان کرن بۆ ماوێ سێ سالان زیندانا (نگرە سلمان) ل سالا ١٩٦٢ هەتا دومایا سالا ١٩٦٤.
- ل سالا ١٩٦٥ تا سالا ١٩٦٦ هاتە دیرخستن بو باژێڕێ خانەقینێ.
- ل سالا ١٩٦٧ هاتە دیرخستن بو گوندێ گرکافر.
- ل سالا ١٩٦٨ هاتە دیرخستن دگەل خێزانا خو بو گوندێ ئەتروش.
- ل سالا ١٩٧٤ هاتە دیرخستن دگەل خێزانا خو بۆ پارێزگەها دهوکێ.
- ل سالا ١٩٧٥ هەتا ١٩٧٦ هاتە دیرخستن دگەل خێزانا خو بۆ ناسریە.
- ل سالا ١٩٧٧ هەتا ١٩٨٦ هاتە دیرخستن دگەل خێزانا خو بۆ هەولێر.
- بو ئێکەم جار پەیکەرێ بارزانیێ نەمر ل سالا ١٩٧٠ دروست کرد.
- بو دووەم جار پەیکەرێ بارزانیێ نەمر دروست کر بو ماوێ سێ سالان هەر ژ سالا ١٩٩٣ تا سالا ١٩٩٦ ب دوماهیک هات و ئینات ل پارێزگەها دهوکێ هاتە دانان.
- چەندین پەیکەرێن سروشتی و پەیکەرێن ناڤدار ل هەرێما کوردستانێ و عیراقێ کو بووینە سەرنج بو خەلکی وی سەردەمی هەتا ئەڤرو و بوویە جهێ شانازیێ بو هەمی خەلکێ زاخو.
- دوو ئاڤاهی هاتە دابین کردن بو ئێکەتیا ئافرەتان و ئێکەتیا قوتابیان و لاوان. ١١ ئادارێ ئاڤاهیێ ئافرەتان ئێک ژ مالێن وان بوو، وەک پشتەڤانی بێ بەرامبەر هاتە تەرخان کردن.
- بو ماوێ ٣٠ سالا ماموستا بوو.


X
Copyright ©2024 gilkend.com. All rights reserved