موحسین دزەیی و نوری شاوەیس دەکرێنە وەزیر
موحسین دزەیی و نوری شاوەیس دەکرێنە وەزیر
September 10, 2026

ڕۆژنامەی (ئەلتەئاخی)، لە سەرەتای حەفتەكانی سەتەی ڕابردوودا، هەواڵی فەرمانی دەستبەکاربوونی دوو وەزیری کوردی لە حکومەتی ئەو كاتی عێراق بڵاو كردووەتەوە.
لە هەواڵەکەدا هاتووە، ڕۆژی ١٥ی ئابی ١٩٧٣، بڕیاری دەستبەکاربوونی هەردوو کەسایەتیی دیار و ناسراوی کورد، موحسین دزەیی و نوری شاوەیس وەک وەزیر لە حکومەتی عێراق دەركراوە. موحسین دزەیی کراوەتە وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، نوری شاوەیسیش کراوەتە وەزیری دەوڵەت.
موحسین دزەیی پێشمەرگەیەکی کۆنی کوردستانە، هەموو تەمەنی لە شۆڕش و کوردایەتی بەسەر بردووە، نوری شاوەیسیش کەسایەتییەکی دیاری سلێمانی بوو، باوکی دکتۆر ڕۆژ نوری شاوەیسە، هەردوو كەسایەتی، سەرکردەی دیاری پارتی بوون.


X
Copyright ©2024 gilkend.com. All rights reserved