بابم گێڕایه‌وه و گۆتی له ساڵی ١٩٦٠ له کاتی ئه‌نجامدانی کاری ڕۆژانه‌ی مه‌حکه‌مه‌ی شه‌رعیه‌ی هه‌ولێر، چەند پیاوێک هاتنه ژوورێ. دوای سه‌لامکردن گۆتیان: قازی ئه‌فه‌ندی، حه‌مه‌د ده‌عوایه‌کی له مه‌حکه‌مه‌ی جه‌نابت هه‌یه، لۆ ڕات گرتییه و ئیشه‌که‌ی ناڕوێنی، خۆ حه‌مه‌دیش شه‌عبه! ئه‌منیش به کاتبی مه‌حکه‌مه‌م گۆت ”بڕۆ بزانه ده‌عوای ئه‌و پیاوه چییه!“.
پاش ده‌مه‌ک کاتبه‌کە هاته‌وه و گۆتی ”وه‌ڵڵا ئه‌فه‌ندی ئه‌و حه‌مه‌ده ده‌عوایه‌کی هه‌بوو ڕه‌ت کرایه‌وه و دۆڕاندیتی، جه‌ماعه‌ت گۆتیان؛ به‌ڵام حه‌مه‌د له‌سه‌ر حه‌قه“، که ته‌ماشای ئه‌و خه‌ڵکه‌م کرد، زانیم تێگه‌یاندنی ئه‌وانه هه‌نده‌ک زه‌حمه‌ته، ده‌بی زۆر بەعاقڵانه قسه‌یان له‌گه‌ڵ بکه‌م. بەهه‌رحاڵ فایله‌که‌م خوێنده‌وه و پێم گۆتن ”جه‌ماعه‌ت له ده‌ره‌وه چاوه‌ڕێ بن هەتا سه‌عاته‌کی قسه له‌گه‌ڵ وه‌زیری عه‌دل ده‌که‌م له به‌غدایێ، ئه‌ویش له‌گه‌ڵ زه‌عیم عەبدولکەریم قسه بکات، بزانم ئه‌مر به چی ده‌کات“ بێ گومان قسه‌م نه‌کرد له‌گه‌ڵ وه‌زیری داد، چونکه هه‌ندێک جار مەوقیف، قسه‌ی ئاوهای ده‌وێت.
پاش سه‌عاته‌ک هاتنه‌وه، پێم گۆتن ”له‌گه‌ڵ وه‌زیری عه‌دلی به‌غدا قسه‌م کرد، لۆ ئه‌و مه‌وزووعەی حه‌مه‌دی“. ئه‌ویش قسه‌ی له‌گه‌ڵ جه‌نابی زه‌عیم عه‌بدولکه‌ریم قاسمی کردبوو، زه‌عیمیش گۆتبووی ”به‌و جه‌ماعه‌ته‌ی حه‌مه‌دی بڵێن سه‌لامتان لێ ده‌کات“. هه‌ر هه‌موویان گۆتیان وەعەلەیکومەسەلام وەڕه‌حمه‌توڵڵاهی وەبه‌ره‌کاتوهوو. زه‌عیم ده‌ڵێت ”ئه‌من به هیچ شێوه‌یه‌ک قبوڵ ناکه‌م مخاله‌فه‌ی یاسا بکرێ، به حه‌مه‌دی بڵێن قازی هه‌ولێرێ له‌سه‌ر حه‌قه، ده‌بی حه‌مه‌دیش ملکه‌چی قانوون و یاسا بیت، خۆ زه‌مانی پاشایه‌تی نه‌ماوه، ئێستە زه‌مانی جمهوریه‌تییه“.
جه‌ماعه‌ته‌که‌ی له‌گه‌ڵ حه‌مه‌دی هاتبوون، زۆر به شه‌رمه‌زارییه‌وه گۆتیان ”قازی ئه‌فه‌ندی، ئێمه ملکەچی یاساین، نەمانزانی ئه‌و قەزیەیه ئه‌وهایه“. ڕووشیان له حه‌مه‌دی کرد و پێیان گۆت ”ده‌ک داوه‌شێی حه‌مه‌د، ئه‌مه‌ت ئه‌وها شه‌رمه‌زاری قازی ئه‌فه‌ندی و وه‌زیر و زه‌عیمیش کرد“. هه‌ر ئه‌وه‌نده مابوو چینەکیش له حه‌مه‌دی بده‌ن، به مه‌منوونی ڕۆیشتن.
ئه‌و ڕووداوه بابم لۆ هه‌نده‌ک حاکمی براده‌ری ده‌گێڕێته‌وه، پێی ده‌گۆتن ”کلم الناس بقدر عقولهم“، واتا بەگوێره‌ی عه‌قڵیان قسه له‌گه‌ڵ خه‌ڵکان بکه، چونکه له‌وانه‌یه وه‌زعه‌که تێک بده‌ن و فه‌وزا دروست بکەن، ده‌بێ خۆت له په‌لاماردانی به‌رامبه‌ره‌که‌ت بپارێزی، چونکه له‌وانه‌یه هه‌ندێک جار عه‌قڵ و ئیداره له پێش یاسا بێت.
سەرچاوە: كتێبی (سەربردەی ژیانم، ئەوەی دیتیتم و بیستیتم)ی كەنعان ڕەشاد موفتی، كە ئەمساڵ (٢٠٢٦) بڵاو كراوەتەوە.