لە سویدەوە ڕەگەزنامەی عێراقییان لێ دەستێندرێتەوە
لە سویدەوە ڕەگەزنامەی عێراقییان لێ دەستێندرێتەوە
October 18, 2026

دەزگەی ئەمنیی ڕژێمی بەعسی هەڵوەشاوە لە پارێزگەی سلێمانی، بەبڕیارێك ڕەگەزنامەی عێراقیی لە چوار كوردی ئەندامی حزبی شیوعی دەستێنێتەوە و تۆمەتباریان دەكات بە بەكرێگیراو، دوای ئەوەی پەنایان بۆ ئێران بردووە و لەوێشەوە ڕوویان لە سوید كردووە.
لە بەڵگەنامەیەكی نهێنیدا كە نووسراوێكە لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتی م/٢٨ بە ژمارە (٥٤١٠) لە ٢٤/١/١٩٨٤ دەرچووە، بڕیار دراوە چوار كورد كە ئەندامی حزبی شیوعی بوونە و لە عێراقەوە ڕایان كردووە بۆ ئێران بە بەكرێگیراو و تێكدەر ناویان هاتووە، دواتر ئەو كوردانە پەنایان بردووەتە بەر وڵاتی سوید.
ئەو چوار كەسەی ناویان لە بەڵگەنامە نهێنییەكەدا هاتووە، ئەمانەن:
١. حازم عەبدولكەریم قاسم مەحموود كە بە حازم كوردە ناسراوە، دانیشتووی پارێزگەی هەولێر.
٢. سەلام عەبدولكەریم قاسم مەحموود كە بە سەلام كوردە ناسراوە، دانیشتووی پارێزگەی هەولێر.
٣. مومتاز حەسەن محەمەد مەحموود، دانیشتووی گەڕەكی تەیراوەی پارێزگەی هەولێر.
٤. تۆفیق حەسەن عەلی شێروانی، دانیشتووی قەزای مێرگەسۆر.


X
Copyright ©2024 gilkend.com. All rights reserved