دانیشتوویەكی هەولێر كە لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەست بەسەر ماتۆڕسیکلەکەیدا گیرا بوو، بەهۆی ئەوەی بۆ هاوکاریکردنی پێشمەرگە بەکاری هێنا بوو، بەبڕیارێكی فەرمی وەری دەگرێتەوە.
بەپێی نووسراوێکی موتەسەڕیفیەی لیوای هەولێر، دوای ئەوەی شەبیب خدر بەهۆی هاوکاریکردنی پێشمەرگە دەستگیر کرا بوو و بەلێبووردنی گشتی ئازاد کراوە. دواتر ماتۆڕسیكلە دەستبەسەرداگیراوەكەشی وەردەگرێتەوە.
ڕۆژی ٢٨/٥/١٩٦٤ ئەنوەر مستەفا عاسمی بریكاری موتەسەڕیفی هەولێر نووسراوێکی بۆ حاکمی گشتیی سەربازی ناردووە و تێیدا بە ئاماژەکردن بەوەی شەبیب خدر بەلێبووردنی گشتی ئازاد کراوە، داوای کردووە ماتۆڕسیکلەکەشی کە تابلۆی ژمارە (٣٩)ی لەسەرە، بگەڕێندرێتەوە.