مەلافەندی بەر لە سەدەیەک مەسیحییەکانی عەنکاوەی لە کۆمەڵ
رەنگە زۆر کەس ئەم راستییە نەزانێت كە لە ئانوساتی کۆمەڵکوژیی گەلی ئەرمەندا، لە هەولێریش هەوڵی کۆمەڵکوژیی مەسیحییەکانی عەنکاوە درا، ئەمەش دوابەدوای شکستە گەورەکەی سوپای عوسمانی بوو لە بەرەکانی جەنگی جیهانیی یەکەم و کشانەوەیان لە عێراق بەرەو هەولێر، لە ساڵانی 1917 و 1918دا ئەم سوپا شکستخواردووە، بەهۆ